بەیاننامەی ئیمام جومعەی بانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416912-بەیاننامەی_ئیمام_جومعەی_بانە
ئیمام جومعەی بانە و ئەندامی سکرتاریەتی ئەنجومەنی پلاندانانی قوتابخانە ئایینییەکانی ئەھلی سوننە بەیاننامەیەکی لەمەڕ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نوێژخوێنان و ڕۆژووگرانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2023 04:46 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئیمام جومعەی بانە

ئیمام جومعەی بانە و ئەندامی سکرتاریەتی ئەنجومەنی پلاندانانی قوتابخانە ئایینییەکانی ئەھلی سوننە بەیاننامەیەکی لەمەڕ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نوێژخوێنان و ڕۆژووگرانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.

لە دەقی بەیاننامەکەی مامۆستا «عەبدوڕەحمان خودایی»دا هاتووە: ھاوکات لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا؛ لە مانگی تاعەت و عیبادەت و قورئان خوێندندا، سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین جارێکی دیکە ڕوودانی تاوانگەلێک بە خۆیەوە دەبینێت کە لە سایەی بێدەنگە لێکردنی سەرکردەکانی جیهانی عەرەب و بانگەشەکارانی درۆینەی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ دەقەومێن و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکە لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی جیهان ھەڵدەدەنەوە.

مامۆستا «عەبدوڕەحمان خودایی» ئیمام جومعەی بانە لە درێژەی ئەم بەیاننامەکەی دا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە: وێڕای دەربڕینی بێزاری لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژیمی داگیرکەر و ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی بێ بەرگریی فەلەستین، ئەم کارە قێزەونە ئیدانە دەکەم و داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دەکەین  بەرپەرچی ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی.