May 07, 2023 20:16 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە: ژنانی ئێران مۆدێل و نمونەیەکی ژن پێشکەش بە جیهان دەکەن

جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە جەختی کرد: ژنانی ئێران مۆدێل و نمونەیەکی ژن پێشکەش بە جیهان دەکەن.

«ئەنسیە خەزعەلی» جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە، بە ئاماژەدان بە ڕێزگرتن لە پێگەی کچان لە دەیەی کەرامەتدا، وتی: ژنانی ئێران نمونەی سێیەمی کچان و ژنان پێشکەش بە جیهان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «خەزعەلی» ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبونەوەی بنکەی ڕێزگرتن لە دەیەی کەرامەت، بە ئاماژەدان بە لێکدانەوەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ژنان و پێویستیی خستنەڕووی مۆدێلی سێهەمی ژن کە نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاواییە، جەختی لە ناساندنی مۆدێلی سێیەمی ژنان کردەوە و وتیشی:مۆدێلی سێهەمی ژنان مۆدێلێکی چالاکە لە بوارەکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، ئەمەش وا نیشان دەدات کە ژنانی موسڵمان و ئێرانی بەتوانا و دەوڵەمەندو دەسەڵاتدارن.

لەم دیدارەدا جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە داوای کرد کە هەڵمەتەکان بۆ بەدیهێنانی ڕاسپاردەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەوپێشبردنی دوورکەوتنەوە لە لوکس و کەشخەخوازی، پتەوکردنی سادەیی و مەعنەوییەت و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی وزە و بابەتی دیکەی ئابووری، بووبە خاڵی دەستپێکی ڕاهێنانی چالاکییە بەکۆمەڵەکان و پرۆڤە و ڕەخنە قەبوڵکردن لە کۆمەڵگادا.

خەزعەلی وتیشی: کەڵک وەرگرتنی ئامرازانە لە ژنان لە ئاژاوەگێڕییەکان و ئەو پڕوپاگەندە ناڕاستانەی باس لە ژەهراویکردنی کچان دەکەن و هەوڵدان بۆ بەراوەژوو پیشاندانی پرسەکان، بە دەستی خودی ژنان پوچەڵ دەکرێتەوە.

سەرپەیڤ