May 08, 2023 19:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عومان: هاوسەنگیی هێز خەریکە لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات دەگۆڕدرێت

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عومان، جەختی لەوە کردەوە کە: ئەمڕۆ نیشانەی نوێی گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەبینردرێت، داهاتووش هی ناوچەکە و ئاسیایە.

سەرداری سەرلەشکری پاسدار «محەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی (دووشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ دەریاوان «عەبدوڵڵا بن خەمیس ئەلڕەئیسی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عومان، وتی: ئەم ناوچەیە بووەتە شوێنی زۆرەملێی ئەمریکییەکان لەم ساڵانەی دواییدا کە هەوڵیان داوە وەک فەرمانڕەوایەکی ڕەها، بەسەر جیهان و ناوچەکەدا خۆیان بسەپێنن.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی عومان چووەتە شاری مەسقەت.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان وتیشی: پەیوەندییەکانی ئێران و عومان پەیوەندییەکی جیاواز، دۆستانە، گەرم و گوڕەو لەو باوەڕەداین کە پێمان وایە کە پێویستە ئاسایشی سنوورە دەریاییەکانی نێوان دوو وڵات بەهێزتر بکرێت، ئێمەش ئامادەین کە بەرنامەیەکی هاوبەشمان هەبێت سەبارەت بە ڕێوشوێنی هەواڵگری و دەوریی هاوبەش، بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

سەردار باقڕی لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا پرسی فەلەستینی بە یەکێک لە پرسە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و جیهانی ئیسلام ناوبرد و وتی: ئەمڕۆ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەژێر گوشاری هەموو کۆمەڵگاکاندایە و ئێمە جۆرێک دووبەرەکی لە دەستەڵاتیاندا دەبینین.

ھەرلە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عومانیش لە ئەنجام گرتن ئەو جۆرە سەردانانەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە پێویست زانی و وتیشی: ئێمە لە بەرژەوەندییەکانمان باشترلە ئەوانی تر تێدەگەین وپێمان وایە ئاسایشی ناوچەکە بەیەکڕیزی ویەکبوون وهاوپشتی وڵاتانی ناوچەکە دابین دەکرێت.

سەرپەیڤ