تشرینی یه‌که‌م 06, 2025 22:41 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی کوردی سووریا بە جۆلانی: هەسەدە هێڵی سوورە

بەرپرسێکی کوردی سووریا، وتی کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) هێڵی سوورن و ڕێککەوتنی ١٠ی مارس لەبەر تەگەرەنانەوەکانی دیمەشق تووشی چەقبەستوویی بووە.

"بەدران چیاکورد" دەوڵەتی کاتیی سووریای تاوانبارکرد بە خەمساردیی بەرامبەر جێبەجێکرانی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ١٠ی مارس و داهاتووی ئەو ڕێککەوتنەی بە نادیار زانی. ناوبراو وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، هێڵی سوورن و دانوستان لەبارەیانەوە، نامومکینە، دەسوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی سووریای بە ڕێگر زانی لەبەردەم هەرچەشنە ڕێکارێکی سیاسی. چیاکورد هەروەها تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ناڕاستەوخۆ دەستی هەیە لە جێبەجێکرانی کردەی تێکدەرانەو ئاژاوەگێڕانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا.

سەرپەیڤ