تەشەنای تێکەڵچوونەکانی نێوان کوردەکانی سووریا و حکومەتی کاتیی جۆلانی
لە تێکەڵچوونەکانی شەوی ڕابردووی نێوان هێزە ئاسایشتیە ناوخۆییەکانی حکومەتی کاتی جۆلانی و کوردەکانی سووریا لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە وشێخ مەقسودی شاری حەڵەب دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون .
سەرباری دە ڕێککەوتنی نێوان جۆلانی ومەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە بەتایبەت لە بارەی دابینکردنی ئاسایشتی گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە وشێخ مەقسودی شاری حەڵەب ، لە تێکەڵچوونەکانی شەوی ڕابردووی هێزە ئاسایشتیە ناوخۆییەکانی حکومەتی کاتی جۆلانی و کوردەکانی سووریا لەم ناوچانەی شاری حەڵەب ، دەیان کەس کوژران یان برینداربوون. هەرچەند ئەمڕۆ میدیاکانی حکومەتی کاتی جۆلانی لە کۆتایی تێکەڵچوونەکان لە گەڕەکەکانی کوردنشینی ئەشرەفیە وشێخ مەقسودی شاری حەڵەب هەواڵیان دا ، کاربەدەستانی حکومەتی کاتی جۆلانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە تێکەڵچوونەکانی شەوی ڕابردوو سێ هێزی ئاسایشتی ناوخۆیی سووریا کوژراون وژمارەیەک لەم هێزانەیش برینداربوونە، هەسەدە ی بە بنپێکردنی ئاگربڕ تاوانبار کرد. لەلایەکی تر هەسەدە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە کاتی تێکەڵچوونی هێزەکانی ئەوان لە ناو گەڕەک دانەبوونە، حکومەتی کاتی جۆلانی بە دەستپێکەری تێکەڵچوون لەگەڵ کوردەکانی ئەشرەفیە وشێخ مەقسودی شاری حەڵەب زانی. بە قسەی شایەت حاڵان ، سوپای سووریایش پێشتر دوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفیە وشێخ مەقسودی لە حەڵەب گەمارۆ دابوو کە ئەم کارە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی پڕژ وبڵاوی دانیشتوانی ئەم ناوچانە وسەرەتا لە پەراوێزی ئەم دوو ناوچەتێکەڵچوونی پرژ وبڵاووهاوێژرانی ڕۆکێت بۆناوچە ئاوەدانەکان بینرا.
شایەت حاڵان هەروەها ڕایانگەیاند ، دوای هاتنی چەکە قورسەکانی هێزەکانی خۆلانی بۆ ئەشرەفیە وشێخ مەقسود ، ئەوان ئاڵقەی گەمارۆیان تەنگتر کرد وبەرەو خەڵکی ناوچە تەقەیان کرد کەلەم تێکەڵچوونانە یەک کەس کوژراوو زیاتر لە پەنجا کەسیش برینداربوون.
فەرهاد شامی ، وتەبێژی هەسەدە وێڕای مەحکوم کردنی پەلامار بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود وئەشرەفیە ی حەڵەب لە لایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی جۆلانی ، تاوانەکانی حکومەتی جۆلانی بۆ سەر هێزەکانی هەسەدەی ڕەد کردەوەو وتی: هەسەدە بەپیی ڕێککەوتننامەی نێوان جۆلانی ومەزڵوم عەبدی لەم دوو گەڕەکە هیچ هێزێکی نیە ، ناوبراو هۆشداری دا کاروکردەی حکومەتی کاتیی جۆلانی" تەشەنایەکی مەترسیدارە" ە ، کە دۆخی مرۆڤی دانیشتوان خراپتر وشڵەژاوتر دەکات.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریایش ڕایگەیاد: حکومەتی کاتی جۆلانی لە گروپە هاوپەیمانەکان لەگەڵ تورکیا داوایان کردووە بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی هەسەدە لە گردوپەڕی "دەیرحافرو مێحوەری بەنداوی تشرین ئامادەبن ومەبەست لەم هەوڵانە ، داسەپانی گوشاربۆ سەر هەسەدە بۆ قەبوڵ کردنی داواکاریەکانی حکومەتی کاتیی جۆلانیە.