حوزه‌یران 02, 2023 12:26 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: تەمەرچین دەبێتە دەروازەی ھاتوچۆی زیارەتکارانی پیرۆزگەکان لە دەڤەری قەفقاز

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (باکووری ڕۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق کراوە، هەوڵدەدەین ئاستی ھاتوچۆی زیارەتکارانی وڵاتانی دەڤەری قەفقاز کە بەنیازی سەردانی پیرۆزگەکانی عێراقن لە سنووری تەمرچینی شاری پیرانشارەوە بەرزتر کەینەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، «محەمەد سادق موعتەمیدیان» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ پارێزگارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە نێو ئاپۆڕەی ڕۆژنامەنووسان دا، ڕایگەیاند :گرنگترین ئەولەوییەتی بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوەیە  بەکارهێنانی توانای وڵاتانی دراوسێیە و وتیشی، بەنیازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو پارێزگا سنوورییەکان پەرەپێ بدەین.

موعتەمیدیان جەختی لەوەش کردەوە کە: لەماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا شاهیدی پەرەسەندنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو هەرێمی کوردستانی عێراق بووین.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە جەختکردنەوە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی پارێزگا هاوسنوورەکان، وتی: پەرەپێدانی بازاڕە سنوورییەکان، کارکردنی ٢٤ کاژێرەی سنوورەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسانکارییە گومرگییەکان و دانانی شەمەندەفەر بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکان لە گرنگترین ڕێککەوتنەکانی نێوان ھەردووک لا بوو لەم کۆبوونەوەیەدا.

موعتەمیدیان بە ئاماژەدان بە کارلێکی لایەنەکان سەبارەت بە جموجۆڵی زیارەتکاران لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسەینی دا، وتیشی: بەپێی ڕێککەوتنەکە هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەی وەرگرتنی ھاتوچۆی ٥٠٠ هەزار کەسە لەم سنوورەوە.

سەرپەیڤ