ڕەئیسی: سەرکەوتنی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران سەرباری ھەبوونی بایکۆتەکان، مۆدێلێکە بۆ پیشەسازییەکانی دیکەش
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له سەردانی پێشانگای دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکی جەختی کرد: سەرکەوتنی پیشەسازیی ناڤۆکی سەرباری ھەبوونی بایکۆتەکان، مۆدێلێکە بۆ پیشەسازییەکانی دیکەش.
«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە میانەی سەردانەکەی بۆ پێشانگای تواناکانی پیشەسازیی ئەتۆمیی وڵات وتی: دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ئەتۆمی ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە چلۆن گەنجان و زانایانی خۆشەویستی ئەم وڵاتە هەڕەشە و بایکۆتەکانیان کرد بە دەرفەت. سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بەرپاکرانی ئەم پێشانگایە پەیامێکە لەلایەن پیشەسازیی ئەتۆمیی وڵاتەوە بۆ پیشەسازییەکانی تر، کە چلۆن دەتوانرێت لە ئاستێکی وەهادا سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت سەرباری بوونی زۆرترین قەبارەی سزا و هەڕەشەو بایکۆتەکان.
لەم سەردانەدا ڕەئیسی لە ئەنجامی ڕوونکردنەوەی شارەزایان و بەرپرسانی ھاوپەیوەند، ئاگاداری وردەکارییەکانی دوایین چالاکی و دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ئەتۆمی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئابوریی وڵاتیش بووەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆکە لە سای لێبڕاوی زانستوەران و پسپۆڕانی وڵات لەمەڕ گوڕینەوەی زانستوەری بە توانامەندی لە گۆڕەپانی ئەتۆمی دا، بە ملیۆنان کەس لە نەخۆشییەکان ڕزگاریان بووە، کە دیارە ئەمەش لەو شانازییە گەورانەی وڵاتە.