گورزی کوشندەی هێزە ئەمنییەکان لە تۆڕێکی تێڕۆریستی- زایۆنی لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i420972-گورزی_کوشندەی_هێزە_ئەمنییەکان_لە_تۆڕێکی_تێڕۆریستی_زایۆنی_لە_ئێران
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند هێزەکانی سەر بەو ‌وەزارەتە، لە چوار پارێزگای وڵاتدا ، گورزێکی کوشندەیان لە تۆرێکی تێڕۆریستی - زایۆنی داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2023 14:38 Asia/Tehran
  • گورزی کوشندەی هێزە ئەمنییەکان لە تۆڕێکی تێڕۆریستی- زایۆنی لە ئێران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند هێزەکانی سەر بەو ‌وەزارەتە، لە چوار پارێزگای وڵاتدا ، گورزێکی کوشندەیان لە تۆرێکی تێڕۆریستی - زایۆنی داوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەربازانی ئیمام زەمان توانیویانە لە چوار پارێزگای وڵات دا تۆڕێکی تیرۆریستی بدۆزنەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتلاعات دا هاتووە بە هاوکاری هاوبەشی هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان شانەیەکی نووستوو و تێکدەری تیرۆریستی - زایۆنی لە چوار پارێزگای وڵات دۆزرانەوە و تێکشکێندران.