ئەمیرعەبدوڵاهیان: کۆتایی بێنن بە ڕیاکاری و ڕەگەزکوژیی دژ بە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i422710-ئەمیرعەبدوڵاهیان_کۆتایی_بێنن_بە_ڕیاکاری_و_ڕەگەزکوژیی_دژ_بە_غەززە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئەمریکاییەکان وتی: ڕیاکاری و ڕەگەزکوژیی دژ بە غەززە ببڕنەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2023 08:45 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئەمریکاییەکان وتی: ڕیاکاری و ڕەگەزکوژیی دژ بە غەززە ببڕنەوە.

«حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیامی ئەمریکاییەکان بۆ ئێران لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردووە هەوڵی بۆ دامەزراندنی ئاگربڕی مرۆییی دابوو، نووسی: "ئێمە پەیامەکەی ئەوانمان وەرگرت، قسەکەیان تەواو هەڵەیە."

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا هاوکات کایەی شەڕی دژ بە غەززە و کەرتی ڕۆژاوای فەلەستین بەڕێوەبەرایەتی دەکات، ڕوو لە ئەمریکاییەکان ڕایگەیاند:  کۆتایی بێنن بە ڕیاکاری و ڕەگەزکوژیی دژ بە غەززە.