پێداگری ئێران لەسەر پێویستی بەرگرتن بە هەڵاتنی ڕژیمی زایونیستی لە دادگایی کرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423140-پێداگری_ئێران_لەسەر_پێویستی_بەرگرتن_بە_هەڵاتنی_ڕژیمی_زایونیستی_لە_دادگایی_کرانی
سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی دەزگای دادڤانی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران بەشێوەیەکی تایبەت چڕ بۆتەوە لەسەر بەرگرتن بە هەڵاتنی ڕژیمی زایونیستی لە دادگایی کرانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2023 07:40 Asia/Tehran

سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی دەزگای دادڤانی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران بەشێوەیەکی تایبەت چڕ بۆتەوە لەسەر بەرگرتن بە هەڵاتنی ڕژیمی زایونیستی لە دادگایی کرانی.

کازم غەریب ئابادی سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی دەزگای دادڤانی ئێران، لەمیانەی وتووێژی لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند کە کاربەدەستە دڕندەکارەکانی ڕژیمی زایونی پێویستە دادگایی بکرێن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر بەو مەبەستە بەشێوەیەکی تایبەت چڕ بۆتەوە لەسەر ئەو بابەتەو ئەو پرسەش بەهۆی پارێزەرو مافناسانی ئێرانی و هەڵس و کەوتیان لەگەڵ مافناس و پارێزەرانی وڵاتانی دیکە پێوشوێن گیراوەو لەئاستی دەسەڵاتی دادڤانی وڵاتانی ئیسلامیش دا لە پێوشوێن گیرانە.

جێگری کاروباری نێونەتەوەیی دەزگای دادڤانی ئێران بەڕاشکاوی وتی کە ئێستا پرسی فەلەستین هۆکاری یەکڕیزی وڵاتانی ئیسلامیە، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێ کە وڵاتانی ئیسلامی لەئاستی قسە تێپەڕن و بگەنە قۆناغی هەنگاو هەڵگرتن.