نوێنەرایەتی ئێران: بەرنامەی موشەکی وبۆشایی ئێران بەدەرلە مەودا ودەسەڵاتی دادوەری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاردانەوە بە ئیدعا وبانگەشەی نوێنەری ڕژێمی زایۆنی لەدژی ئێران لە نامەیەکدا ڕوولە ئەنجومەنی ئاسایشت نووسیی: بەرنامە موشەکی وبۆشاییەکانی ئێران بەدەر لە مەودا ودەسەڵاتی دادوەری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتە
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لەنامەیەکدا ڕوولە ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی چالاکی بۆشایی وموشەکی ئێران ووەڵام بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی نووسیی: نامەی ئامادەکراو ڕوولە ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی چالاکی بۆشایی وموشەکی ئێران ووەڵام بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی نووسیی: نامەی ئامادەکراولە وەڵام بەنامەی نوێنەری ڕژێمی زایۆنی ڕوولە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کەتیدابانگەشە کرابوو هاوێژرانی سەتەلایتی نووری ٣ بۆ بۆشایی لەلایەن سەتەلایت بەری قاسدبنپێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە. لەم نامەیەدا نووسراوە: بانگەشەی نامەی نوێنەری ڕژێمی زایۆنی بەگشتیی بێ پایە وبنەڕەتە، چۆنکە ئێران هیچکات هیچ جۆرە چالاکیەکی بەپیچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت ئەنجام نەداوە. ئێران زۆرجاربەئاشکرا ڕایگەیاندووە کە هەموو چالاکیەکانی هاوپێوەند بە بەرنامە موشەکی وبۆشاییەکانی بەگشتیی بەپیی مافی ڕەوای ئەم وڵاتە ولەژێر یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی ئەنجام داوە. سەرباری ئەمە ، ئێران هەمووکات پیداگری کردووە کەبەرنامە موشەکی وبۆشاییەکانی بەدەرلەمەودا و دەسەڵاتی دادوەری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت وپەیوەستەکانی ئەنجام داوە. نوێنەرایەتی ئێران وتی: مەبەستی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵاڵەڕێژی وەها ئیدعا وبانگەشەیەک بی پایە وبنەڕەتە وبەلاڕێدابردنی پرس ومەسەلەکەیە کە لەحاڵی حازرچڕبوونەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخوازێت: تاوان گەلێکی کارەساتبار کەئەم ڕژێمە ئاپارتایدیە لەدژی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە خەرێکە ئەنجامی ئەدات.