بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: پەرەپێدانی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان سنووردار نییە
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری جێگری سەرۆکی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی داگرت: ئێمە پەرەپێدانی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانمان سنووردار نەکردووە.
لەم دیدارەدا بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە قووڵ بوونی پێوەندییەکانی دوو وڵات، پێیداگرت لە سەر پێویستیی پەرەسەندنی هاوکاری بازرگانی و ئابووریی نێوان تاران و بەغدا و هەڵگرتنی لەمپەر و بەربەستەکانی سەر ڕێگای ئەم هاوکارییانە.
ئەحمەدیان بە ڕێزگرتن لەهەڵوێستە ڕاشکاوانە و پاوەجێکەی عێراق لە شەرمەزار کردنی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی و بەرەنگاربوونەوەی جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە بەتایبەت یاسای بە کەتنناسینی ئاسایی کرانەوەی پێوەندی لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی و هەروەها پەسەنکراوی پەرلەمانی عێراق لەبارەی وەدەرنانی هێزی ئەمریکایی هیوای خواست؛ ویست و خواستی گەلی عێراق بۆ بڕینی دەستی بیانی لە سەرچاوە دارایی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە هەرچی خێراتر بێتە دی.
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: کردنی ڕێککەوتنی ئاسایشیی نێوان ئێران و عێراق بە یاسایەک لە پەرلەمان بە سەرنجدانی قەدەغەبوونی پەلاماردرانی وڵاتانی داروسێ لە یاسای بنەڕەتیی عێراقدا، دەتوانێ هەنگاوێکی یەکجار گرینگ و کارتێکەر بێ لەسەر دامەزراندنی پاوەجێی و ئاسایشێکی هەمیشەیی لە سنوورەکانی نێوان دوو وڵاتدا.
جێگری سەرۆکی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بە ئاماژە بە پێوەندیی گەرم و گوڕ و دێرینی نێوان دوو وڵات وتی: پەرلەمان و حکومەتی عێراق بە ئامادەیی تەواوەوە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەوڵیش دەدەن لەمپەری بازرگانی، دراوی و ئابووریی نێوان دوو وڵات نەهێڵن.
مەندەلاوی یاسای وەدەرنانی ئەمریکاییەکانی بە داخوازی ڕەوای گەلی عێراق زانی وتیشی: بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدەین بۆ جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە.