کانونی یه‌که‌م 30, 2023 14:15 Asia/Tehran

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی لایەنی بەرجام یان هەمان ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، جارێکی دیکە لە بەیاننامەیەکدا ئیدیعای خۆیان سەبارەت بە چالاکیی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران دووپات کردۆتەوە.

لە کاتێکدا ئێران چەندین جار جەختی کردووە لەسەر بەکارهێنانی ئاشتیانەی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی  و لە چەندین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا باس لەوە کراوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران یاسایی بووە، میدیاکان باسی بەیاننامەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی لایەنی بەرجام دەکەن کە تێیدا بانگەشەی خۆیان سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دووبارە کردووەتەوە. ئاڵمان، فەرەنسا، ئینگلیز و ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی بەو بڕە یۆرانیۆمە پیتێنراوەی ئێستا باوەڕپێکراو نییە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئێران بەرهەمی مانگانەی پیتاندنی بۆ سێ هێندە زیاد کردووە. سێشەممەی ڕابردووش ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتێکدا بانگەشەی کردووە کە بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی دەستکەوتووە، ئێران ڕادەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی زیاتر کردووە. هەڵبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم بانگەشەیەی وەدرۆخستەوە و رایگەیاندووەب کە ڕاپۆرتەکەی ئاژانس قسەیەکی تازەی پێ نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژاواییەکان، لەم بەیاننامەیەدا وڵاتانی ڕۆژاوایی داوا لە تاران دەکەن پێبەند بمێنێتەوە بە ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک. لە هەمان کاتدا داوایان لە ئێران کردووە ئەم هەنگاوە ئەتۆمییانەی بکشێنێتە دواوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەجاران ڕایگەیاندووە کە پابەندبوونی ئەمریکا و لایەنە ڕۆژاواییەکانی دیکە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، تەواو پێویستە بۆ پابەندبوونی تۆکمە و تەواوی ئێران بە بەرجام و ڕایگەیاندووە کە ئێران تەنیا لە حاڵەتێکدا پابەند دەبێت بە هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی کە بایکۆت و سزاکانی بە تەواوی هەڵگیردرێن. ئەم  ئیدیعایەی لایەنەکانی دانوستان لەگەڵ ئێران، لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ساڵێک دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامیش هەموو ئەرکەکانی خۆی بەپێی ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ کردووە، بۆ ئەوەی دەرفەت بداتە ئەو وڵاتە ئەوروپاییانەی کە بەڵێنیان دا کە قەرەبووی کاریگەرییەکانی کشانەوەی واشینگتۆن لە ڕێککەوتنەکە بکەنەوە، دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیان بەڵام ئەوان بەڵێنەکانیان بەجێنەهێنا.  

هەروەها  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا پێش هەڵگیرانی هەنگاوە پێنجانەکەی ئێران لە کاردانەوە بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، بەجاران رایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێبەند بووە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥.

سەرپەیڤ