کانونی دوھەم 04, 2024 08:00 Asia/Tehran

لەئەنجامی ڕوودانی دوو تەقینەوەی ترۆریستی لەسەر ڕێگای گوڵزاری شەهیدانی کرمان، تائێستا دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی ژەنەراڵ سولەیمانی، خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شارە جیاجیاکان بەئامادەبوون لە گوڵزاری شەهیدانی کرمان، بەپێ ڕێگای چوون بۆ گوڵزاری شەهیدانی کرمانیان بڕی و لەسەر گڵکۆی ئەو شەهیدە خودان ڕێزە ئامادەبوون.

دەورووبەری نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لەسەر ڕێگای گوڵزاری شەهیدانی کرمان، سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی ڕوودانی هەوڵی ترۆریستیان لەو ناوچەیە بڵاو کردەوە. هەواڵێک کە لەلایەن جێگری سیاسی-ئاسایشیی پارێزگاری کرمان، پشت ڕاست کرایەوەو بەپێی راپۆری هەواڵدەری فارس، بەهۆی ئەو هەوڵە ترۆریستییە تائێستا بیست کەس شەهیدو حەفتاو یەک کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی فریاگوزاری خێرای زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کرمان، هەموو بریندارەکان گوێزراونەوە نەخۆشخانەکانی کرمان و خێرا خراونەتەژێر چاودێری و چارەسەرکران.

سەرپەیڤ