کانونی دوھەم 10, 2024 10:00 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری داوە لەهەمبەر هەر کردەوەیەکی دنەدەرانەی ئەمریکا و خستنە مەترسیی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

"ئەمیرسەعید ئیرەوانی"، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعاکانی ئەمریکا و ڕژێمی ئیسراییل لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە دەریای سووری ڕەت کردەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وشدار لەحاند هەر کردەوەیەکی دنەدەرانە یان نابەرپرسانە لەلایەن ئەمریکاوە کە ڕەنگە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانی سەبارەت بە لێکدانەوەی هۆکارەکانی ڕوودانی دۆخی ئێستای دەریای سوور.

باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە بە کاتی نیۆیۆرک لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانتۆنیۆ گۆتێرێش و باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرۆکایەتیی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایشی لەئەستۆیە، ڕایگەیاند: لەم بارەیەوە، ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت ڕێوشوێنی لێبڕاوانە و یەکلاکەرەوە بگرێتەبەر بۆ ناچارکردنی ڕژێمی ئیسراییل بە کۆتایی پێهێنانی کوشتن و خوێنڕشتنەکانی، وەستاندنی دەسدرێژییەکانی و پابەندبوونی بە بەڵێن و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکان بەپێی یاسا و ڕێساگەلی مرۆڤدۆستانە و لە چوارچێوی مافەکانی مرۆڤ.

سەرپەیڤ