سەردانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پێشانگای تواناو پتانسێلی بەرهەمهێنانی ناوخۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424789-سەردانی_ڕێبەری_باڵای_شۆڕش_لە_پێشانگای_تواناو_پتانسێلی_بەرهەمهێنانی_ناوخۆ
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شؤڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پێشانگای تواناکانی بەرهەم هێنانی ناوخۆی کرد کە لە شوێن حوسێنیەی ئیمام خومەینی(ڕە) بەڕێوە چووبوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2024 08:00 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شؤڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پێشانگای تواناکانی بەرهەم هێنانی ناوخۆی کرد کە لە شوێن حوسێنیەی ئیمام خومەینی(ڕە) بەڕێوە چووبوو.

گرینگترین تایبەتمەندیی پێشانگای ئەمساڵ، بەرهەمهێنانی ناوخۆ بە تەوەری کۆمپانیا زانست بنەماکان و دابینی بەرهەمهێنان بوو.

لەو پێشانگایەدا کۆمپانیاکانی زانست بنەما لە بەشەکانی وزە، پیشەسازیی نەوت و پێترۆشیمی، پیشەسازیی ئۆتۆمبیل چێکردن، کانگاو پیشەسازییە کانگایی و کانزاییەکان، پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری و چێکرانی سەتەلایت، پیشەسازیی خۆراک و کشت و کاڵ، کەرەستە پزشکییەکان، پیشە دەستییەکان، گواستنەوەی ئاسمانی، دەریایی، ئاسنەڕێ و گواستنەوەی زەوینی، پیشەسازیی کوتاڵ و قوماش، خانووبەرەو کەل وپەلی ناوماڵ، دوادەسکەوت و بەرهەمەکانیان خستبووەبەرچاوی سەردانیکەران.

تواناکانی کۆمپانیا زانست بنەماکان لە دیزاین و چێکردنی کەرەستەی پیشەسازیی هەڵکۆڵینی بیرە نەوتیەکان و پیشەسازیی پێترۆشیمی و کاتالیستەکان، یەکێک لە بەشەکانی ئەو پێشانگایە بوو.