کەنعانی: پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێڕاق و سوریا، هەڵەیەکی ستراتژیک بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424911-کەنعانی_پەلامارەکانی_ئەمریکا_بۆسەر_عێڕاق_و_سوریا_هەڵەیەکی_ستراتژیک_بوو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سوریا ویەمەن، تەنیا دابینکەری ئامانجەکانی رژیمی زایۆنیەو ئەو پەلامارانە، ئەمریکا زیاتر لە ڕابردوو، لەناوچەدا تێوەدەگلێنێ.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
شوبات 04, 2024 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سوریا ویەمەن، تەنیا دابینکەری ئامانجەکانی رژیمی زایۆنیەو ئەو پەلامارانە، ئەمریکا زیاتر لە ڕابردوو، لەناوچەدا تێوەدەگلێنێ.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسدرێژکاریی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی ئەمریکا بۆسەر چەند ناوچەیەک لە عێراق و سوریای بەتوندی ئیدانە کرد.

کەنعانی ئەو هێرشانەی بە پێشێلکەری سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سوریا، مافە نیودەوڵەتییەکان و بەزێندرانی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و وتی: جیا لە داکۆکیی تۆکمەو تەواوی ئەمریکا لەچوارمانگ پەلامار و دەسدرێژکاریی بێ بڕانەوەو درندانەی رژیمی زایۆنی دژ بە دانیشتووانی غەززەو لێواری رۆژاوایی و هەروەها پەلامارە سەربازییەکانی سەر یەمەن و پێشێلکرانی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، هێرشی شەوی ڕابردووی سەر سوریاو عێراق، کردەیەکی سەرکێشانەو هەڵەیەکی ستراتژیکی دیکەیە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە کە ئەنجامێکی نابێ جگە لە تاوسەندنی گرژیی وناپاوەجێی لەناوچەدا.