ئێران، یەک لە وڵاتانی سەرکەوتووی جیهانە لەبواری بەرگریی ئاسمانی، مووشەکی و درۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425201-ئێران_یەک_لە_وڵاتانی_سەرکەوتووی_جیهانە_لەبواری_بەرگریی_ئاسمانی_مووشەکی_و_درۆنی
فەرماندەری هێزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێران لەبوارەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکیی و درۆنی، یەک لە وڵاتانی سەرکەوتووی جیهان بەئەژمار دێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 15, 2024 12:35 Asia/Tehran
  • ئێران، یەک لە وڵاتانی سەرکەوتووی جیهانە لەبواری بەرگریی ئاسمانی، مووشەکی و درۆنی

فەرماندەری هێزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێران لەبوارەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکیی و درۆنی، یەک لە وڵاتانی سەرکەوتووی جیهان بەئەژمار دێ.

سەردار"ئەمیرعەلی حاجی زادە" توانای بەرگریی ئێران لە بەراوەرد لەگەڵ سەردەمی شەڕی داسەپاوی بە یەکجار پێشکەوتە زانی و وتی: ئەمڕۆکە ئێران گەیشتووەتە قۆناخێک کە سوپای ترۆریستیی ئەمریکا لەناوچەدا بەئاشکرا دان بەوەدادەنێ کە لەدووی شەڕ لەگەڵ ئێراندا نیە.

سەردار حاجی زادە هەروەها وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران دەتوانن ئامانجە دەریاییەکان بپێکن و بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕە پێشکەوتەکان کە بەچاو نابینرێن، هەڵمەتی ناسکردن لەهەر شوێنێکدا ئەنجام بدەن.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بەو هەوڵ و کۆششەی گرتوویانەتەپێش، دەسکەوتی زۆر گرینگیان بەدەستهێناوە لەبواری سازکردنی چەکئامێر، سەتەلایتهەڵگر، کەرەستەی سەربازی و فڕۆکەی جەنگی، بەجۆرێک کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەسەدان جۆر درۆنی ستراتژیک، جەنگی، ناسکردن، تێکشکێنەر و راداری لەقەبارەیەکی زۆردا لەباری ژمار و جۆراوجۆریی، بە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادکراو بووەهۆی ئەوەی هیچ وڵاتێک بەخەیاڵیش بیر لە هێرشکردنەسەر ئێران نەکاتەوە.