کردەی میدیایی ئەمریکا دژ بە کەناڵی ئەلعالەم لەبەر پاڵپشتی کردنی غەززە
کۆمپانیا میدیاییەکانی ئەمریکا دەستیان دایە داخستنی لاپەڕە و ئێکانتەکانی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ، لەبەر ئەوەی کە ئەم کەناڵی پشتیوانی لە غەززە دەکات و ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بڵاو دەکاتەوە.
خاوەنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (ئیکس، یوتیوب، ئینستاگرام) لە هەنگاوێکی ناپسپۆڕانە و دژ بە ئازادیی رادەربڕین و بە بێ هێنانەوەی هیچ بەڵگەیەک لەم بارەوە، دەستیان دایە داخستنی لاپەڕەکانی کەناڵی عەرەبی زمانی ئەلعالەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەم کردەوەی کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەمریکا دژ بە ئەلعالەم لەکاتێکدایە کە ئەم کەناڵە بەردەوام هەوڵی داوە پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر غەززە و ژینۆسایدکرانی خەڵکی غەززە بە دەستی داگیرکەران ڕووماڵ بکات.
شایانی باسە ئەوە یەکەم جار نییە کە لاپەڕە و ئێکانتی کەناڵی ئەلعالەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سنووردار دەکرێ، دوابەدوای لابردنی دوو کەناڵی هەواڵیی تەلەڤزیۆنیی جیهانیی عەرەبی زمانی ئەلعالەم و ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی لە سەر سەتەلایتە هەواڵییەکان، لەوان یوتێلسەت، ئێستا ڕەوتی میدیایی زاڵێتیخواز دەستی داوەتە داخستنی لاپەڕە و ئێکانتە هەواڵییە عەرەبییەکانی کەناڵی ئەلعالەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەوە هەوڵانەیش سەلمێنەری ئەوەیە کە خاوەنانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە بە پێچەوانەی بانگەشەکانیان سەبارەت بە ئازادیی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ، تەحەمولی بڵاوکرانەوەی ڕاستییەکان ناکەن و هەر لەم ئاراستەیەشدا لاپەڕە و ئێکانتەکانی کەناڵی ئەلعالەمیان داخستوە.