ئادار 28, 2024 15:15 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەهۆی خۆڕاگریی و بەرخۆدانی بوێرانەی خەڵکی ستەملێکراو و بەهێزی غەززە، پرسی فەلەستین، لە جیهانی ئیسلام واوەتر چووەو بووە بە پرسی جیهانی مرۆڤایەتی.

"سەید ئیبراهیم رەئیسی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) و شاندی یاوەری، وێڕای پیرۆزبایی رۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وهەروەها سەرکەوتن و ئافراندنی حەماسەتی گەورەی خەڵکی غەززە لە شکست هێنان بە سیاسەت و ئامانجەکانی رژیمی داگیرکەری زایۆنی، وتی: خەڵکی جیهان، رق و بێزارییەکی زۆریان لە رژیمی تاوانکاری زایۆنیستی و لایەنگرە سەرەکییەکەی واتە ئەمریکا هەیەو خۆشەویستییەکی زۆریشیان هەیە بەرامبەر خەڵکی ستەملێکراوی غەززە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرچەشنە جم و جۆڵی دیپلۆماتیکی ئەمریکاو رژیمی زایۆنی لە ناوچەی، بە کردەیەکی هەڵخەڵەتێنانە زانی و بەئاماژە بەوەی کە ئێستا، وڵاتانێک کە لەدووی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئەو رژیمە تاوانکارەدا بوون، لای خەڵکەکانیان سەرشۆڕ و خەجاڵەتن، وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی غەززە، ڕیسواییەکی گەورەی دیکە بوو بۆ ئەمریکاو چەند وڵاتی رۆژاوایی لە داکۆکی کردن لە رژیمی منداڵکوژی زایۆنیستی و لەڕاستیدا شووناس و سیمای راستەقینەی ئەمریکاو رۆژاوای بۆ گەلانی جیهان ئاشکرا کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە هەوڵی بەرفراوانی ئێران بۆ هاوهەڵوێست کردنی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە پاڵپشتیی کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە، رەخنەی گرت لە خەمساردی و ناکارامەیی سەرۆکانی ژمارێک وڵاتی ئیسلامی لە هەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی و وتی: ئەمڕۆکە حەماس و گرووپە خۆڕاگرەکانی دیکەی فەلەستین ، بە ئازایەتی و تێکۆشانی خۆیان و منداڵانی ستەملێکراوی فەلەستینی بە خوێنی پاکی خۆیان سەلماندیان کە گەورەترین تاوانی جەنگیی مێژوو و ژینۆساید بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە غەززە، ڕووی داوە کە جێی شەرمەزارییە.

"ئیسماعیل هەنیە"ش وێڕای ڕێزگرتن و پێزانینی هەوڵ وهەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پشتگریی لە خەڵکی مەزلومی فەلەستین، ڕوانگەی دینی و بڕوایی بە داکۆکی لە پرسی فەلەستینی، گەڕاندەوە بۆ نیگاو ڕوانگەی ڕیشەدار و قووڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرپەیڤ