نیسان 10, 2024 09:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرت لەسەر پێویستیی هاوکاریی و هەوڵێکی کاریگەر لە نێو وڵاتان و ئۆمەتی ئیسلامیدا لە ئاراستەی ڕاگرتنی جەنات و کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و فەلەستین.

"سەید ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سێشەممە لە وەڵام بە پێوەندیی تەلەفوونی "عەبدوللەتیف ڕەشید"ی سەرۆک کۆماری عێراق، بە پیرۆزبایی کردنی جەژنی ڕەمەزان لە گەل و حکومەتی عێراق، گرینگترین پرسی هاوبەشی ئەمڕۆی ئێران و عێراق، جیهانی ئیسلام و هەموو ئازادیخوازانی جیهانی بەو خەم و پەژانەری زانی بە هۆی جەنایەتە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکانی غەززە ڕووی لە دڵان کردووە ، بە ئاماژە بە تێپەڕینی نزیکەی شەش مانگ بە سەر کۆبونەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە ڕووداوەکانی غەززە، بە دەربڕینی ئەوەی کە هیوای نەماوە بەوەی کۆڕە نێودەوڵەتییەکان کارێکیان لە دەست بێت، جەختیشی کرد لەسەر ئەوەی کە وڵاتان و ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ پێکەوە هاوکارییەکی کاریگەر و بەسوودیان هەبێ لە پێناو ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و فەلەستیندا.

عەبدوللەتیف ڕەشید"ـیش بە پیرۆزبایی کردنی جەژنی ڕەمەزان لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆک کۆمار، گەل و حکومەتی ئێران، پێوەندییەکانی دوو وڵاتی بە بتەو و قووڵ و لە ئاراستەی دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانی دوو گەل وەسف کرد  و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دوو وڵات دەبێ بەدوور لە پیلانگێڕیی ناحەزان هەوڵێکی زیاتر بدەن بۆ بەهێزترکردنی زیاتری پێوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات. 

سەرپەیڤ