وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هاڕەی وردوخاش بوونی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی دێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426922-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_هاڕەی_وردوخاش_بوونی_ئێسک_و_پروسکی_زایۆنیزمی_جیهانی_دێت
وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران وتی: هاڕەی وردوخاش بوونی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی زیاتر لە هەر کات و ساتی دیکە بەرگوێ دەکەوێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 29, 2024 06:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران وتی: هاڕەی وردوخاش بوونی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی زیاتر لە هەر کات و ساتی دیکە بەرگوێ دەکەوێ.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەرکوتکرانی پڕتووند و تیژی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەرووپا بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین پێیداگرت؛ ئیتر پێش بە داڕمانی کۆڵەکە قەڵشاو و درزبردووەکانی داگیرکەری زایۆنی لە فەلەستین ناگیردرێ؛ بۆیە نا بە داگیرکاری لە فەلەستین و نا بە ژینۆساید لە کەرتی غەززە و هاوار بۆ ڕزگاریی فەلەستین، ئەمڕۆ بووە بە داخوازێکی جیهانی.

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستین و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی کە  لە زانکۆی کۆلۆمبیای شاری نیۆیۆرکەوە دەست پێبوو، سەرباری سەرکوت کرانی لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکاییەوە کێشرایە زانکۆکانی دیکە لەوان ییەڵ، نیۆیۆرک، هاروارد، تێگزاس و کالیفۆرنیای باشوور و لە درێژەدا، شەپۆلی ئەو خۆپیشاندانانە، زانکۆکانی وڵاتانی دیکەی ڕۆاژوایی، لەوان فەرەنسا، ئەڵمان، کەنەدا، بەریتانیا و ئۆسترالیای گرتەوە.