باقری: ئێران و ڕووسیا بایکۆتەکانی ئەمریکا دەکەنە دەرفەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427449-باقری_ئێران_و_ڕووسیا_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_دەکەنە_دەرفەت
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕوسیا - جیهانی ئیسلام وتی: بە تێگەیشتنی سەرۆکانی تاران و مۆسکۆ بایکۆتەکانی ئەمریکا بوونە دەرفەتی نوێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 19, 2024 07:55 Asia/Tehran

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕوسیا - جیهانی ئیسلام وتی: بە تێگەیشتنی سەرۆکانی تاران و مۆسکۆ بایکۆتەکانی ئەمریکا بوونە دەرفەتی نوێ.

عەلی باقری کەنی کە سەردانی ڕوسیای کردوە ئێوارەی دوێنێ لە کۆنفڕانسی ڕوسیا - جیهانی ئیسلام لە قازان وتی: ڕوسیاو ئێران توانیویانە بایکۆتەکانی ئەمریکا نەک هەر بۆخۆیان بەڵکوو بۆ سەرجەم ناوچەکە بکەنە دەرفەتی نوێ.

ناوبراو وتی: ئەمریکا هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت ئێران و رووسیا دەکا کە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر بایکۆتکردنی نایاسایی ئەم دوو وڵاتە تاکوو زەختیان بخاتە سەر، بەڵام بە بیریاری و تێگەیشتنی سەرۆکانی دوو ووڵات ئەو بایکۆتانە نەک هەر بۆ ئێران و ڕوسیا بەڵکوو بۆ وڵاتانی دیکەش بوونە دەرفەت.

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەدا وتی: جێگیرکردنی ئاشتی لە ناوچە بەبێ پەیوەندی نزیکی ئابووری نەلواوەو هەربۆیە مۆسکۆو تاران هەروا بەردەوام دەبن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان.