کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە پەلاماردرانی یەمەن لەلایەن ئەمریکاو ئینگلیزەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە شارەکانی سەنعاو حوده یدەی یەمەن کە بوە هۆی شەهیدو برینداربوونی بەدەیان کەسی بە توندی شەرمەزارکرد .
ناسر کەنعانی پێداگری کرد کە پەلاماری دەستدرێژکارانەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن و کردنەئامانجی خەڵکی سڤیل هاوکات لەگەڵ بەردەوامی لایەنگری بەتەواوی ئەو دو وڵاتە لە دڕندەکاری بەردەوامی زایۆنیستەکان و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین و کەرتی غەزە و ڕەفەح بەئامانجی پەرەدان بە بشێوی لە ناووچە و بەرگرتن بە لایەنگری بەشەرەفانەی خەڵک و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە خەڵکی لێقەوماوی فەلەستین بەڕێوە دەچی.
کەنعانی درێژەی پێشێلی سەروەری خاکی یەمەن و پەلاماردانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی بە وێنگەی پێشێلی یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤ پێناسە کردو وتی حکومەتە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بەرپرسیاری لێکەوتەی دڕندەکارین بەدژی خەڵکی ئەو وڵاتە.
ناوبراو داوای لە کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی ئیسلامی کرد تاکوو ئەرکی یاسایی و مرۆڤانەیان بەرامبەر بە پاڵپشتیان لەو خەڵکە زۆرلێکراوەو کردەوەی سەربزێوانەی ئەو دو وڵاتە لە ناوچەکە بەڕێوە بەرن.
کەنعانی هاوکات شەهیدبوونی ژومارەیەک لە هاووڵاتیانی یەمەنی لەئاکامی ئەو پەلامارە ناجوانمێرانەی، لە گەل و حکومەتی یەمەن سەرەخۆشی کردو ئاواتی چاکبونەوەی خێراشی خواست بۆ بریندارەکان.