پێداگریی ئێران لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی ئەشکەنجەکرانی زیندانیانی فەلەستینی بەدەستی هێزی زایۆنی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ کۆڕە نێودەوڵەتییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ ئەرک و بەرپرسایەتیی یاسایی و مرۆیی خۆیان سەبارەت بە ئەشکەنجەکرانی دیلە فەلەستینییەکان لە لایەن هێزی ئیسراییلیەوە بەجێ بێنن.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت: ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە واشینگتۆن پۆست لە بەرواری ٢٩ی جولایی ٢٠٢٤ سەبارەت بەو ئەشکەنجە سەدە ناوەڕاستییانەی دژ بە فەلەستینییەکانی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی ئیسراییل دەکرێ، تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی ئەو جەنایەتانە دەردەخات. کەنعانی وتیشی: ڕاپۆرتگەلی لەقاودراو سەبارەت بە هەندێ ئەشکەنجە و جەنایەتی ئەنجامدراو لەو بەندیخانەی کە لە بنکەی سەربازیی "سەدی تیمان" لە سەحرای "نەقەب" لە سی کیلۆمەتریی کەرتی غەززە بەرەو شاری «بئرالسبع» دانراوە، پیشاندەری ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنی ڕکۆردێکی تازەی لە چاو "گوانتانامۆ" و "ئەبوغورەیب" تۆمار کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند: کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و چالاکانی بواری مافی مرۆڤ دەبێ ئەرک و بەرپرسایەتیی یاسایی و مرۆیی خۆیان بەجێ بێنن.