باقری کەنی : دەسدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مەڕ پەرەپێدانی ئاڵوزیەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430441-باقری_کەنی_دەسدرێژی_زایۆنیەکان_بۆ_سەر_مزگەوتی_ئەقسا_لە_مەڕ_پەرەپێدانی_ئاڵوزیەکانە
سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسدرێژی بڕێک لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وشارۆچکە نشینە زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسایان بە کاروکردەوەیەکی ورۆژێنەرانە لە مەڕ تەشەنا پێدان بە ئاڵوزی وبی سەقامی لە ناوچە زانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 15, 2024 07:06 Asia/Tehran

سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسدرێژی بڕێک لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وشارۆچکە نشینە زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسایان بە کاروکردەوەیەکی ورۆژێنەرانە لە مەڕ تەشەنا پێدان بە ئاڵوزی وبی سەقامی لە ناوچە زانی.

" عەلی باقری کەنی" سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی سێشەممە لەپەیامێکی توئیتری داوێڕای شەرمەزارکردنی دەسدرێژی بڕێک لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وشارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، لەسەر پێویستی کاردانەوەی جیهانی، بەتایبەت حکۆمەتە ئسیلامییەکان ونەتەوە موسوڵمانەکان لەم بارەوە جەختی کرد.

ناوبراو وتی: کۆمەڵگەی جیهانی وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی کاروکردەی دڕندانە وبنپێکەری یاساوڕێسا ی نێودەوڵەتی لەلایەن ڕژێمی زایۆنی، بەرپرسایەتی ئاشکرا وخیرایان هەیە . "ئایتاماربن گوێر" وەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل دوێنێ هاوڕێ لەگەڵ گروپیک لە شارۆچکە نشینانی زایۆنی پەلاماریان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا .پەلاماری وەزیری توندڕەوی رژێمی زایۆنی بۆسەرمزگەوتی ئەقسا وسوکایەتی کردنی ئەم شوێنە پیرۆزە ، کاردانەوەو شەرمەزارکردنی بەربڵاوی گروپە فەلەستینیەکان وبڕیک لە وڵاتانی موسوڵمانی لێکەوتەوە.