سەردارسەلامی : ٢٠٠ مۆشەکەمان بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان هاوێشت
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە هاوێژرانی ٢٠٠ مۆشەک بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان هەواڵی دا
وێنە وفیلمی کاتی ڕاگەیندرانی ڕەمزی ئۆپراسیۆنی وادەی سادق "ی " ٢ لەلایەن سەردارسەرلەشکەر"حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران بڵاوکرایەوە. ئەم ئۆپراسیۆنە بە ئامادەبوونی کۆڕێک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی سپا لەوان سەردار" عەلی فدوی" جێگری فەرماندەی سپا، حۆجەتۆلیسلام حاجی سادقی نوێنەری وەلی فەقێ لە سپا، وسەردارمەجید خادمی سەرۆکی ڕێکخراوی پاڕاستنی ئیتلاعاتی سپایش بەشداریان بوو.
دەقی کاتیی ڕاگەیاندنی ڕەمزی ئۆپراسیۆنی "وادەی سادقی ٢" لەلایەن سەردارسەلامی بەم جۆرەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
سەردارحاجی زادە برای ئازیزم فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سپا
بە یارمەتی خوای تەعالا لە تۆڵەسەندنی خوێنی شەهیدی موجاهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران وبنپێکردنی سەروەری نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەروەها شەڕاشوییەکانی ئەم دواییەی ئەم ڕژێمە تاوانکاروجەنایەتکارە لە شەهید کردنی فەرماندەکان وهەروەها ڕێبەری گەورەی حیزبۆڵڵا ومۆجاهیدی گەورە بەڕێزسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وفەرماندەی پلە بەرزوشەهیدی سپای ئیسلام سەردارسەرلەشکەر پاسدارعەباس نیلفروشان وهەروەها لە تۆڵە کردنەوە لەخوێنی منداڵانی مەزڵومی غەززە وهەروەها خەڵکی خۆڕاگرومەزڵومی لوبنان ئۆپراسیۆنی وادەی سادقی دوو بە ناوی پیرۆزومۆبارەکی یاڕەسواللە یا ڕەسواڵڵە دەسپیبکەن. پشت ببەستن بە خوا" سەرکەوتوو بن" .
فەرماندەی گشتی سپاهەروەها لە وتووێژ لەگەڵ مەسعودی پزیشکیان سەرۆکی کۆمار لە هاوێژرانی ٢٠٠ مۆشەک بەرەوسەرزەویە داگیرکراوەکان هەواڵی دا.