تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 10:25 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان وتی:  وردیاتی هەڵمەتی وادەی سادقی دوو ؛ سێ بنکەی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی درایە بەر ئامانج

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان، وردیاتی هەڵمەتی وادەی سادقی ٢ی لێکدایەوە ووتی: لەم هەڵمەتە پاڵەوانانەیەدا سێ بنکەی سەربازی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی درایە بەر ئامانج

سەرلەشکەرمحەممەد باقری بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: ئەمشەو هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هەڵمەتی قارەمانەنەو بوێرانەی خۆی توڵەی زۆرێک لە جەناتەکانی ڕژێمی زایۆنی سەند.ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوومانگی ڕابردوو، ڕۆژگەلێکی زۆر سەخت بۆ نەتەوەی ئێران ومێحوەری خۆڕاگری بوو وتی: لە کاتی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس لەتاران بە داواکاری بەردەوامی ئەمریکیەکان ، ئۆروپیەکان وکەسانی تر لەمەڕ ئەمە کە ئێوە دان بە خۆدابگرن هەتا ئاگربڕلە غەززە دامەزرینین ، دەورەیەکی دژوارسەخڵەت لە دان بەخۆداگرتنمان وەپشت سەرنا بەڵام ڕژێمی تاوانکاری زایۆنی بە پشتیوانی وتەنانەت چرا سەوزی ئەمریکیەکان جەنایەتەکانی خۆی فرەتر کرد وقەڵاچوو وکۆمەڵکۆژی لەدژی خەڵکی لوبنان بەتایبەت موجاهیدی گەورە شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵا وهەروەها موستەشاری پلە بەرزی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەلوبنان سەرداری شەهید نیلفروشان یان جێبەجێ کرد کە جەنایەت گەلیی زۆر گەورە بوو. سەرۆکی ستادی گشت هێزەچەکدارەکانی ڕایگەیاند: ئیتر دۆخەکە تەحموڵ نەئەکرا وشوکربۆ خوا سپای پاسداران بە ئەڵمەتێکی زۆربەباێخی موشەکی خۆی توانیی ناوەندە گرینگەکان لە ڕژێمی زایۆنی بداتە بەر دەسڕێژ. وتیشی: تەنانەت بە پێی ئەم جەنایەتانە کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگیە پێویستەکانی بە ئەنجام گەیاند وتەنیا ناوەندە سەربازیەکانی پێکا ؛ سێ ناوەندی سەربازی ئاسمانی سەرەکی ڕژێمی زایۆنی لەوان مەقەڕی موساد ، بنکەی ئاسمانی نواتیم شوێنی سەرەکی ڕاگرتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف ٣٥، بنکەی ئاسمانی هاتسریم بنکەی هەڵمەتی تیرۆری سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، ڕادارەکانی ستراتژی وناوەندەکانی کۆبوونەوەی تانکەکان ، نەفەربەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی دەورەبەری غەززە درایە بەر پەلامار ودەسڕێژ.سەرلەشکەرباقری وتیشی: هێوادارین ئەمریکا دەس هەڵگرێت لەڕێگە وڕێبازی ڕابردووی خۆی وئەم جەنایەتکارە ڕاگرێت وناوچە بەرە ئارامش وئەهوەنی بڕوات. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەی یەکەمی خۆی لە شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە دەی ڕەزبەری ١٤٠٣بڵاوکرایەوە ، ڕایگەیاند: لە وەڵام بە شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە ، سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وسەرلەشکەر پاسدارعەبباس نیلفروشان ناوەندی سەرزەویە داگیرکراوەکان درایە بەر پەلامار.

 

سەرپەیڤ