پێداگری کاربەدەستانی ئێرانی لەسەر مافی یاسایی تاران بۆ هەڵمەتەکەی سەر ڕژیمی زایۆنیستی
لەدوای هەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ءێران ئەو هەڵمەتەیان بە مافی یاسایی بۆ ئێران بەئاراستەی وڵام بە دڕندەکاری زایۆنیستەکان زانی.
مەسعود پزیشکیان"ی سەرۆک کۆماری ئێران پێداگری کرد کە ئەو هەڵمەتە بەپێی مافی ڕەواو بەئامانجی ئاسایش و ئاشتی بۆ ئێران و ناوچەکە ، وەڵامێکی بەهێز بە دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درایەوە . ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و هاووڵاتیانی ئێرانی بوو . ناتانیاهو بابزانێ ، ئێران شەرخواز نییە بەڵام بەرپەرچی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە . ئەوەش تەنها بەشێکی بچوکی توانایی و هێزی ئێمەیە، هەربۆیە لەگەڵ ئێران شەڕ مەکەن.
سید عباس عێراقچی وزیری دەرەوەی ئێرانیش پێداگری کرد، بێتوو ڕژیمی زایۆنیستی بیر لە وەڵامدانەوە بکاتەوە ھێزمەندانەتر وەڵامی دەدەینەوەوە.
وزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێی بڕگەی ٥١ی جارنامە، مافی ڕەوای خۆمانمان بۆ بەرەڤانی کردن بەکارھێناو بە شێوەیەکی تایبەتی بنکە سەربازی و ئاسایشتییەکانی دوژمنمان کە بەرپرسی جینۆسایدی جەماوەری غەززە و لوبنانە، کردە ئامانج.
سرلشکر باقری بەرپرسی ئەرکانی گشتی هیزە چەکدارەکانی ئێرانێش پێداگری کرد کە بێتوو ئەو ڕژیمە کۆنتڕۆڵ نەکرێ و هەنگاو بنێ بەدژی ءێران سەرجەم ژێرخانەکانی دەکەینە ئامانج.
هەڵمەتی وەعدەی سادقی ٢ شەوی ڕابردوو بە فەرمانی سەردار سەلامی فەرماندەری گشتی سپای پاسداران دەستی پێکرد.