عێراقچی: ئەمریکامان ئاگادار کردەوە دەسوەردان نەکا لە هەڵمەتی"وەعدەی سادقی٢"دا
وزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی وەعدەی سادقی دوو وتی: پاش وەڵامی مووشەکیی بە رژیمی زایۆنیستی، وشدارییەک بە سوئیس درا هەتا بەئاگاداریی ئەمریکییەکان ڕابگەیێنێ دەسوەردان نەکەن و دوور بکەونەوە.
سەید عەبباس عێراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆڕی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا وتی: هەرلایەنێکی سێیەم کە بە پشتگریی لە رژیمی زایۆنی بجوڵێتەوە، بەرەوڕووی وەڵامێکی قورس دەبێتەوە. وتیشی: ئەو هەوڵە بوێرانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەڵامێکی شیاو لەئاراستەی مافی بەرەڤانیی ڕەوا بە رژیمی زایۆنیستی بوو لەبەر هەوڵە ترۆریستیی و تێکدەرەکانی.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە سەتی٩٠ی مووشەکە هاوێژراوەکانی ئێران، ئامانجەکانیان پێکا و زایۆنییەکان نەیانتوانی پێوشوێنیان بگرن، وتی: کاری ئێمە، تەواو بەرگریکارانە بوو و ئامانجەکەی، وەڵامدانەوە بە جم و جۆڵە ترۆریستییەکانی رژیمی زایۆنی لەناوخاکی ئێران و هێرشکرانەسەر ئامانجەکانی هاوپێوەند بە ئێران لە شوێنەکانی دیکە بوو.
عێراقچی لەبارەی پاڵپشتیی ئێران لە حیزبوڵڵای لوبنانیش وتی: سیاسەتی ئێران، پشتگریی لە خۆڕاگرییەو ئەو پشتگرییە، هەروا درێژەی دەبێ.