تشرینی یه‌که‌م 04, 2024 12:07 Asia/Tehran
  • میدیا زایۆنیەکان: بنکەی نواتیم

ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی لەقاوی دا کە زیانی زۆر گەیشتووە بە بنکە وناوەندی سەربازی نۆاتیم "ی ڕژێمی زایۆنی لە ئەنجامی وڵامی مۆشەکی ئێران

ڕۆژنامەی زایۆنیستی مەعاریو ڕٶژی پێنجشەممە نووسیی کە زیانی زۆرلە بنکەی ئاسمانی نۆاتیم "هەڵکەوتوو لە سارای نەقەب لە ئەنجامی هەڵمەتی موشەکی ئێران گەیشتووە. ئەم ڕۆژنامەیە نووسیی: زیانە گەیشتووەکان لە ناوەندوپێگەی نۆاتیم لە پەلاماری مۆشەکی ئێران کارتێکەری نەرینی لەسەر پەدافەندی ئاسمانی ئیسرائیل دەبێت. ناوەندی ئاسمانی نۆاتیم لە ناوچەی سارای نەقەب لە نزیک شاری بەئیرسەبع، هەڵکەوتووە ودرێژایی باندەکەی ٣٤٠٠ مێترە. ئەم پیگە وناوەندە هێلانەی سەرەکی وپیگەی فڕۆکەکانی ئیف ٣٥ی ڕژێمی زایۆنیە. هەرلەم پێوەندیە دا سەرچاوە هەواڵیەکان ڤیدیۆیەکیان لە ڕادەی زیانە گەیشتووەکان بەم پیگەیە بڵاوکردووەتەوە. شایانی باسە موشەکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی سێشەممە دەی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣ی لە هەڵمەتی وەعدەی سادقی ٢ بە ڕەمزی پیرۆزی یاڕەسوڵ اللە ، مەبەست وئامانجی ئاسایشتی وهەواڵگریانەی ڕژێمی زایۆنی درایە بەرپەلامارکە سەتی ٩٠ی موشەکە هاوێژراوەکان بەسەرکەوتووییەوە کەوت لە مەبەست وئامانجەکان وڕژێمی زایۆنی لە زاڵبوونی ئیتلاعاتی وهەڵمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی ترس وتۆقان بووە.  ئەم هەڵمەتە بە پەسەنکرانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی وڕاگەیاندنی ستادی گشت هێزە چەکدارەکان وداکۆکی وپشتیوانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ووەزاڕەتی بەرگری ئەنجامی گرتووە. سەیید عەبباس عەرا‌قچی وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان پیشتر لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا ، هۆڵەند وفەڕانسە جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لەمافی خۆی بۆ بەرگری ڕەوا بە پیی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڵکی وەرگرتووەوپیگە وناوەندەسەربازی وئاسایشتیەکانی ڕژێمی زایۆنی داوەتە بەر دەسڕێژ.

 

 

سەرپەیڤ