پێداگریی ئێران لەسەر پێویستیی دەورگێڕانی ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کێشە لە ڕۆژاوای ئاسیا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست ئەورووپا ڕۆڵێکی کاراتر و چالاکانەتر بگێڕێ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کێشە و قەیرانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا.
"سەیدعەبباس عەراقچی'' لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئیتالیایی Tg3 بە وەبەر ڕەخنەدانی کەمتەرخەمی و بێهەڵوێستیی وڵاتانی ئەورووپایی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژاوای ئاسیا وتی: ئەورووپا دەبێ ڕۆڵێکی کاراتر و چالاکانەتر بگێڕێ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کێشە و قەیرانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لەم یەک ساڵەدا زیاتر لە ٤٢ هەزار فەلەستینیی شەهید کردووە و ئێستا ئیتر کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بێتە مەیدانەوەی بۆ ئەوەی پێشی پێ بگرێ. عەراقچی هەروەها سەبارەت بە چەراسەوزی ئەمریکا بە ئیسراییل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران وتی: ئەوە شتێکی تازە نییە، ئیسراییلییەکان تا بووە چراسەوزی ئەوانیان بۆ هەڵکراوە. عەراقچی پێیداگرت کە ئێمە بێ گومان هەر کردەوەیەکی ڕژێمی ئیسراییل بە زەبرێکی قورستر وەڵام دەدەینەوە. ئەوە ئێران نییە کە کێشە و ئارێشەی ناوەتەوە، ئێمە خوازیاری شەڕ نین ، بەڵام لە شەڕیش ناترسین.