وردبوون ودققەتی مووشەکە ئێرانیەکان هەموو حسێباتی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلی تێک دا
دوای کاردانەوەی ئەم دواییەی ئێران لە وەڵام بە پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، موعادلات وهاوسەنگیەکان گۆڕاوئاستەنگەکان لە ناوخۆی ئەم ڕژێمە ساختەیە پێچەوانە بووەتەوە
کەناڵی ئەلعالەم لە ڕاپۆرتێکی تایبەتداڕایگەیاند: مووشەکە ئێرانیەکان بە وردبینی زۆرەوە کەوتن لە مەبەست وئامانجە دیاریکراوەکان لە سەرزەویە داگیرکراوەکان ولەهەمووگرینگترناکارامەیی سیستمی پەدافەندی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی لە پیوشوێن گرتنیانی بەدواوە بوو هەتا جێگایەک کە نە سیستمی پەدافەندی" کەوانی داوود" ونە" گۆمەزی ئاسنین " نەیانتوانی دوو پەلاماری مووشەکی توڵە ئەستینانەی ئێران بەناوی "وەعدەی سادق" تێک بشکینێت وپۆچەڵی بکاتەوە.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ڕژێمی زایۆنی سەرباری ڕەتکردنەوەی ئەمریکا ، ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن سەرەنجام سیستمی " تاد"ی ئەمریکایی کەبڕیارە مووشەکە بالستیکە میان بڕەکان وبەبڕی نزیک پیوشوێن بگرێت، بخاتە بەردەستی ئەم ڕژێمە /.بەپێی بانگەشەی کۆمپانیای ئەمریکایی دروستکەری ئەم سیستمە،
ئەمە تەنیا سیستمێکە کە توانایی پێوشوێن گرتنی مووشەکە بالستیکەکان لەدەرەوەو ناوخۆی زەوی هەیە وپێکهاتووەلە ڕادارگەلێک کە لەچرکەسات دا هاوێژرانی ، موشەکەکان پێوشوێن دەگرن.