لەڕێوڕەسمی بەڕێکردنی شەهید نیلفرۆشان لە ئەسفەهان؛
سەرلەشکەرسەلامی ڕوولە زایۆنیەکان: وەعدەی سادقی ٢ تەنیا هۆشداریدان بوو
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: بەئیسرائیل وکاربەدەستەکانی دەڵێم "وەعدەی سادقی ٢" تەنیا هۆشداریدان بوو، ئەگەردەستدرێژی بکەنە سەرهەرجێگایەک، پەلاماردەکەێن سەرتان وپەلامارەکەیش زۆردڵهەژێن دەبێت
سەرلەشکەرسەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە لە ڕێورەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید نیلفرۆشان لەئەسفەهان کەخەرێکی بەڕێوەچوونە، وتی: شەهید نیلفرۆشان لە گەنجیەتی هەتا شەشی ڕەزبەرکەلەتەنیشت سەیدوشوهەدای خۆڕاگری شەهیدبوو دەستی لە جەهاد هەڵنەگرت.ناوبراو وتی: ناوبراو ناسیاری گەورەی لە گۆڕانکاریەکانی جیهان هەبوو. ناوبراو دوای چەندین ساڵ جەهادبووبە جێگری ئۆپراسیۆنی سپای پاسداران ،ئەوێ کە ناوەندی گەڵاڵەڕیژی هەڵمەتەکان لە دژی دۆژمن بوو. فەرماندەی گشتیی سپالەدرێژەدا وتی: کاتێک کە فەرمانبەریەتی سپالەلوبنانی پێ سپێردرا، پیم وت کە دەبێ ئاڵای شەهید زاهیدی بگرێتە سەرشان وشاهکاری جیهان لەوێ نیشان بدەی بەبێ ئەوەکە هیچ گۆڕانێک لە ڕواڵەتی دا بەدی بێت بە ئارامش قەبوڵی کرد. وتیش: پێ وتم کە ئەمە دوایین فەرمانبەریەتی من لەسپادایە، دوای ماڵ ئاوایی وتی کە ئەمجارە شەهید دەکرێم . فەرماندەی گشتیی سپا هەروەها ئاماژەی دایە قسەکانی دوژمنی زایۆنی وهۆشداری دا: ئێستاکە دەڵێم ودەزانن کاتێک دەڵیم کردەوە نیشان ئەدەین ، وریابن ئەگەرهەڵەیەک بکەن چ لەناوچە وچ لەئێران ، بتانهەوێ دەستدرێژی بکەن ئێمە هەمدیسان ئێوە خەمبار ئەکەین . سەرلەشکەرسەلامی ڕایگەیاند: وەعدەی سادق بچوکترین کارێک بوو کە ئێمە دەمانتوانی ئەنجامی بدەین، دەرس ووانە وەربگرن.
سەرلەشکەرسەلامی ڕایگەیاند: ئێمە وەعدەی سادقی دوومان ئەنجام دا کە بڵێن ئەگەرپەلاماربکەنە سەرکەسایەتیەکان وسەروەری نیشتمانی ئێمە بنپێ بکەن ئێمە ئێوە لە سەرزەویە داگیرکراوەکان دەدێنەبەر دەسڕێژ ئێمە هیچ تەعارفیکمان لەم بارەوە نیە.وتیشی: دەمانهەوێ بە ئێوە بڵێن کە پاڵپشتی مەکەن بە قەڵغانی مووشەکی، ئێمە لیی تێدەپەڕین .فەرماندەی گشتیی سپاڕاشیگەیاند : دەمانوێست بەئێوە بڵێن ئاکاروڕەفتارتان ڕێک وپێک بکەن .