فەرماندەری سپای پاسداران: تۆڵە دەکەینەوە لەڕژێمی زایۆنی
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئێران وتی: ئەم ڕۆژانە کەس لە ئیسراییل هەست بە ئارامی و ئەهوەنی ناکات و هەموو لە پەناگەدان و دوژمن تەواو تۆقاوە.
سەردار سەرلەشکەری پاسدار حسێن سەلامی لە مانۆڕی "الی بیتالقدس" لە خوزستان وتی: ئەمڕۆ تۆمی خۆڕاگری لە عێراق، یەمەن، لوبنان، فەلەستین بۆتە داری ڕیشەدار کە هەموو دەسەڵاتی زوڵم و زۆری عالەم کۆبوونەوەتە تا ئەم دارە لە ڕیشە دەربێنن، بەڵام شکست نەبێ چیتریان بە نسیب نەبووە.
فەرماندەری سپای پاسداران هەروەها وتی: لە غەززەدا دوژمنان شکستیان هێنا و خۆڕاگری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەگەشێتەوە و تا دێ زیاتر شکست بە دوژمنی زایۆنی دێنێ. ناوبراو وتیشی: کاربەدەستانی ئیسراییلی تەواو ئاڵۆز و پەشۆکاون و سوپاکەیان ماندوو بووە و بەپێچەوانەوە ماتۆڕی حیزبوڵا و بەرەی خۆڕاگری تازە هەڵکراوە.سەلامی بە ئاماژە بە دەرکرانی بڕیاری دادگەیی کرانی سەرانی ئیسراییل وتی: بەم بڕیارە کۆتایی و مەرگی ئیسراییل دەبینین.