کەماڵ خەڕرازی : بۆ هەردوودۆخ ئامادەین ، هەم وتووێژ وهەم بەربەرەکانێ لەگەڵ زەخت وگۆشارەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەکی ئێران لە سەر ئامادەیی هاوکاتی تاران بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا وبەربەرەکانێ لەگەڵ زەخت وگۆشارەکان پیداگری کرد.
سەیید کەماڵ خەڕرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەکی لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد: ئامادەی وتووێژ وهەرلەوو حاڵەدا خۆڕاگری لە بەرامبەر زەخت وگۆشارەکانین . خەڕرازی وتی: هەنگاوەکانی خۆمان هاوپێوەند لەگەڵ جۆروشێوازی سیاسەتی حکومەتی تازەی ئەمریکا ، دیاری دەکەێن .
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پێوەندی دەرەکی وتیشی: تاران وەڵامی هەرجۆرە کاروکردەی خۆی لەگەڵ کاروکردەی بەرامبەردەداتەوە. وتیشی: ئەو شتەی کە بۆ ئێمە گرینگە سەربەخۆیی ویەکپارچەیی خاکی سووریایە. هێوادارین کە وای لیی بێت ولەداهاتوودا گەنجانی سووری بتوانن لە وڵاتی خۆیان لە بەرامبەر دەسدرێژکایەکانی ڕژێمی زایۆنی پاسەوانی بکەن وبیپارێزن.