ئادار 24, 2025 10:20 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەنوێترین سیستەمی مووشەکی سوپای پاسداران لە سێ دوورگەی  ئێران

نوێترین سیستەمی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە سێ دوورگەی ئێران پەردە لەسەر لادرا.

ئەم مووشەکانە توانای لەناوبردنی ئامانجە دەریاییەکانیان  تا ٦٠٠ کیلۆمەتر لە شوێنی جێگیرکردنیان لە تونبی گەورە، تونبی بچووک و دوورگەی ئەبوموسایان هەیە. عەلیرەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە تواناکانی یەکینەکانی هێرشی خێرای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، ڕایگەیاند: "هەموو ئەم پێشڕەوییانە لە ڕێکخراوی شەڕی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەسەر بنەمای توانای زانستی زانستوەران و و لاوانی  ناوخۆییمان  دامەزراون و ئەمەش هەموو  بەرنامەکانی  دوژمنی تێکداوە ئەگەر دوژمن  کارێکی  گەمژانە بکات، دەبینێت کە منداڵانی حەیدەری کەڕاڕ دەیاننێرن بۆ قووڵایی دۆزەخ، و دەبنە  پەند و وانەی مێژوو بۆ  هەموو جیهان  .

سەرپەیڤ