گازندەی باڵوێزی ئێران لە ژنێڤ لە پەرەی ئیسلامفۆبیا لە ڕۆژئاوا
باڵوێزی ونوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ بە ڕەخنە گرتن لە پەرەی ئیسلامفۆبیا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ، لەسەر پێویستی کاردانەوەی حکومەتەکان ودەوری بنەڕەتی ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە جەختی کرد.
عەلی بەحرەینی لە دانیشتنی ڕێزنانی ڕۆژی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامفۆبیا کە بە دەستپیشخەری ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وبەبەشداری نوێنەرانی وڵاتان لە تەلاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێف بەڕێوەچوو ، پەسەن کرانی بڕیارنامەی ٧٦/٢٥٤ی ئەنجومەنی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە رەتکردنەوەی ئیسلامفۆبیای بە هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێبازی بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڵاواردنە ئاینیەکان زانی. ناوبراو لە وتاردانەکەی دا وتی: درێژەی نەفرەت و ئیسلامفۆبیا بووەتە هۆی هەڵاواردن ، بێوەری کردنی موسڵمانان لە ژیانی کۆمەڵایەتی ، سیاسی ومەدەنی و هەروەها ئازادی رادەربڕین وتوندوتیژی بە دژی موسوڵمانان لە کۆمەڵگە میواندارەکان دا.