شەرمەزارکردنی کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437609-شەرمەزارکردنی_کەڵک_وەرگرتنی_ئامێرانە_لە_میکانیزمەکانی_مافی_مرۆڤ_دژی_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەردەوامیی کەڵک وەرگرتنی ئامێرانەی ئینگلیز و ئاڵمان و هێندێکی تر لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ بۆ سەپاندنی گوشاری سیاسی بۆ سەر وڵاتانی ڕوولە گەشە مەخابنی دەربڕێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2025 13:51 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکردنی کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەردەوامیی کەڵک وەرگرتنی ئامێرانەی ئینگلیز و ئاڵمان و هێندێکی تر لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ بۆ سەپاندنی گوشاری سیاسی بۆ سەر وڵاتانی ڕوولە گەشە مەخابنی دەربڕێ .

ئیسماعیل بەقایی هەوڵەکانی  ئینگلیز  و ئەڵمانیای بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەکی دژە ئێران لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ شەرمەزار کرد و ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەیەی بە هۆی ناڕاست بوونی ئەو بانگەشانەی   بە بێ بایخ و نا یاسایی زانی . ئەم دیپلۆماتکارە باڵایەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە کردەوەی ئینگلیز و ئاڵمان و کانادا  و  دامەزرێنەران و لایەنگرانی دیکەی ئەم بڕیارنامەی دژە ئێران لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە کارەساتی جۆراوجۆری مافی مرۆڤ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بە تایبەت جینۆساید لە غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی لوبنان و سوریا   وتی کە نە بەریتانیا کە خۆی یەکێکە لە گەورەترین لایەنگرانی سیاسی و دارایی و چەکەمەنی ڕژێمی  زایۆنیستی  و  نە ئەڵمانیا کە  خۆی  دووهەمین ل دابینکەری ئەو چەکانەیە کە لە جینۆسایدی  ڕژێمی زایونی دا بەکارهێنراون، هیچ پێگەیەکی ئەخلاقییان نییە بۆ فێرکردنی کەسانی دیکە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.