سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مەسقەت بەمەبەستی وتوووێژەکانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438262-سەفەری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_مەسقەت_بەمەبەستی_وتوووێژەکانی_ناڕاستەوخۆ_لەگەڵ_ئەمریکا
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەواڵی دا لە سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بۆ مەسقەت بۆ بەشداری کردن لە خۆلی سێهەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 25, 2025 15:48 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مەسقەت بەمەبەستی وتوووێژەکانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەواڵی دا لە سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بۆ مەسقەت بۆ بەشداری کردن لە خۆلی سێهەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا .

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئیران  لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکی دیپلۆماتێک وتەکنیکی - کارناسیی بۆ ئەنجام دانی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا چووبۆ مەسقەت.

بەقایی بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی دوو لایەن لەمەڕ بەڕێوەبردنی دانیشتنی تەکنیکی - کارناسیی هاوکات لەگەڵ حوزۆر وبەشداری دانوستانکارانی پلە بەرزی دوو وڵات لە مەسقەت وتی: بە پیی گەڵاڵەڕێژی ئەنجام دراو لەلایەن مێوانداری عومانی وڕێککەوتنی ئێران وئەمریکا، ڕۆژی شەممە دانیشتنی کارناسانە ووتووێژی ناڕاستەوخۆی  وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوەئەچێت.