شەرمەزاری هەتاهەتایی بۆ پشتیوانان و پاساودەرانی ڕژێمی زایۆنی شەڕخواز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439844-شەرمەزاری_هەتاهەتایی_بۆ_پشتیوانان_و_پاساودەرانی_ڕژێمی_زایۆنی_شەڕخواز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی: تێگرتنی مووشەک، ھەڵدرانی ئۆتۆمبێل و کوشتوبڕی خەڵک لە ڕۆژی ڕووناکدا، نموونەیەکە لە کارە قێزەوەنەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایونی لە تاران.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ته‌مووز 04, 2025 14:13 Asia/Tehran
  • شەرمەزاری هەتاهەتایی بۆ پشتیوانان و پاساودەرانی ڕژێمی زایۆنی شەڕخواز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی: تێگرتنی مووشەک، ھەڵدرانی ئۆتۆمبێل و کوشتوبڕی خەڵک لە ڕۆژی ڕووناکدا، نموونەیەکە لە کارە قێزەوەنەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایونی لە تاران.

ئیسماعیل بەقایی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کردنە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شەقامێکی تەجریش، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەمە ئەو ساتەیە وا ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی خەریکی ئەنجامدانی کاری نامرۆڤانەیە لە شەقامەکانی تاران؛ تێگرتنی مووشەک بۆ سەر شەقام، ھەڵدرانی ئۆتۆمبێل و خەڵک بەرەو ئاسمان بەهۆی تەقینەوەکە و کوشتوبڕی خەڵک بە ڕۆژی ڕووناک/ ئەمە هەمان کاری پیسە وا ڕژێمی ئیسرائیل چەندین دەیەیە وەک خووخدەی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو و شوێنەکانی دیکەی ناوچەکەماندا دەیکات و ڕۆژئاوا هێشتا بەردەوامە لە هاندانی! شەرمەزاری هەتاهەتایی بۆ پشتیوانان و پاساودەرانی ئەم ڕژێمە شەڕخوازە کە بە ئاگاداریەوە، لە لای نادرووستی مێژووەوە وەستاون.