ته‌مووز 16, 2025 14:29 Asia/Tehran
  • ئێران ، درێژەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەی بە توندی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، درێژەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی گەلی بێ دەرەتانی فەلەستینی ،ئیدانە کرد.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە توندتر بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی گەلی فەلەستین و کوشتنی زۆرتر لە سەد فەلەستینی بێ تاوان لەماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو، درێژەی گەمارۆی خۆراکی و دەرمانیی غەززە و سەپاندنی برسیەتی و تینیوتی بەسەر دانیشتوانی ئەم کەرتە هاوکات لەگەڵ بوردومانی خێوەت و ناوەندی کۆبوونەوەی ئاوارەکانی، بە تاوانی جەنگی دڕندانە و بێ بەزەییانە زانی کە لەپێناو  تۆکمەکرانی گەڵاڵەی ڕەگەز کوژی فەلەستینیەکان ئەنجام دەبێت .

ناوبراو وێرای ئیدانەکردنی هەڵمەتی نمایشی و گاڵتەجاڕی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنیستی لە  دانانی ناوەندگەلێک بەناو ناوەندی دابەشکردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و کردنی ئەم ناوەندانە بە داوێک  بۆ کوشتنی ژنان و منداڵانی بێ تاوان و برسی و تینوو، بەرپرسایەتی ئەخلاقی و مافەوانی دەوڵەتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەوانییە مرۆییەکانی بۆ هەوڵدانی خێرا بەمەبەستی وەستانی ئەم تاوانکارییانە، وەبیرخستەوە.

سەرپەیڤ