ته‌مووز 17, 2025 17:20 Asia/Tehran
  • هاودەنگیی جیهانیی میدیاکان لەگەڵ ئێران پاش دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی

یاریدەری سەرۆکی سەداوسیمای ئێران بۆ کاروباری دەرەوەسنوری، ڕایگەیاند، هاودەنگیی میدیاکانی جیهان لە رۆژی١٦ی ژۆئەن، گەیشتە لوتکە؛ ئەو کاتەی رژیمی زایۆنی هێرشی کردەسەر ڕێکخراوی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران.

"ئەحمەد نەورۆزی" یاریدەری سەرۆکی سەداوسیمای ئێران بۆ کاروباری دەرەوەسنوری وێڕای ئاماژە بە بانگەوازی جیهانیی ئیدانەکردنی ترۆریزم دژی میدیاو راگەیاندنی هاودەنگیی رۆژنامەنووسان لەسەرتاسەری جیهان، وتی: لەدەسپێکی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران، پەیامی جۆراوجۆرمان پێ دەگەیشت، کە رۆژنامەنووسان لە دورترین شوێنەکانی جیهان، هاودەنگیان لەگەڵ خەڵکی ئێراندا دەردەبڕی و پێیان خۆش بوو لە یەکەم دەرفەتدا بێنە ئێران، هەتا گێڕەرەوەی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران و خۆڕاگریی خەڵکی ئێران بن. 

نەورۆزی بەئاماژە بە هاودەنگیی جیهانیی میدیاکان لەگەڵ سەداوسیمای ئێران، پاش هەوڵە ترۆریستییەکەی رژیمی زایۆنی بۆسەر بینایەکی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران وتی: ئەو وێنایەی پێشکەشکاری سەداوسیمای ئێران لەکاتی هێرشکردنەسەر سەداوسیما خوڵقاندی، یەکێ لە ساتە دەگمەنەکانی مێژووی میدیا بوو و کرا بە سەمبولێکی دەسەڵاتی خەڵکی ئێران.

سەرپەیڤ