بەقایی: جیهان یاساشکێنییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442057-بەقایی_جیهان_یاساشکێنییە_دڕندانەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بوەستێنێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت: جیهان دەبێت یاساشکێنییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنێت و کۆتایی بێنێت بە لەژێر سزا دەرچوونی جەنایەتکارانی جەنگی و ئەنجامدەرانی جینۆساید.
(last modified 2025-10-05T11:50:56+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2025 15:13 Asia/Tehran
  • بەقایی: جیهان یاساشکێنییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت: جیهان دەبێت یاساشکێنییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنێت و کۆتایی بێنێت بە لەژێر سزا دەرچوونی جەنایەتکارانی جەنگی و ئەنجامدەرانی جینۆساید.

ئیسماعیل بەقایی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری درۆنی بۆ سەر کەشتییەکانی هەڵگری یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە لە قەراخ ئاوەکانی تونس بە فەرمانی نەتەنیاهۆ ئەنجام دراوە، وتی: "ئەم بابەتە بەڵگەیەکی سەلمێنەری دیکەیە سەبارەت بە بایەخ نەدانی ڕژێمی زایۆنی بە مافی سەروەری و سیادەی وڵاتان، مافە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ژیان و ڕێزی مرۆیی. بەقایی ڕاشیگەیاند: "جیهان دەبێت ئەم یاساشکێنییە دڕندانەیە بوەستێنێت و لەژێر سزادەرچوونی جەنایەتکارانی جەنگ و جینۆساید کۆتایی پێ بێنێت و پاسادەرانی ئەم جەنایەتانە بخاتە بەر لێپرسینەوە و دادگەیی کران.