قالیباف: ئاگربەس واتاکەی تێکشکانی زایۆنیستەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442176-قالیباف_ئاگربەس_واتاکەی_تێکشکانی_زایۆنیستەکانە
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران دەڵێ ئاگربەس لە غەزە یانی پوچەڵبوونەوەی پلانە پیسەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتان و دادگانێودەوڵەتییەکان، بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی جینۆساید لەغەزە ، دادگایی بکەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 10:59 Asia/Tehran
  • قالیباف: ئاگربەس واتاکەی تێکشکانی زایۆنیستەکانە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران دەڵێ ئاگربەس لە غەزە یانی پوچەڵبوونەوەی پلانە پیسەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتان و دادگانێودەوڵەتییەکان، بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی جینۆساید لەغەزە ، دادگایی بکەن.

قالیباف گوتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بڕیارێک کە گەلی فەلەستین بیدا ، ڕێزی لێ دەگرێت و پاڵپشتی لێدەکات.

وەستانی هەمیشەیی جینۆساید ، کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ، هەڵوەشانەوەی گەمارۆ و پاشەکشەی سوپای زایۆنیی ، کرانەوەی بازگەکان و گەیەندرانی خێرای یارمەتی بۆ گەلی فەلەستین ، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داکۆکی دەکرێت.

مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیش لەدوو ساڵی ڕابردوودا هەردەم لە کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ جێگیرکردنی ئاگربەس و وەستاندنی جینۆساید لەغەزه ، هاریکاری لەگەڵ گشت وڵاتان بەتایبەت پەڕڵەمانەکانی جیهانی ئیسلامدا کردووە.