سپا : هێرشمان کردە سەر 85 خاڵ لە دامەزراوە گرینگە سەربازییەکانی ئەمریکا
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵام بە دەسدرێژی ئەمریکا، هێرشی کردە سەر 85 خاڵ لە دامەزراوە گرینگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە دا.
سپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند بە دوای حیماسە خولقاندنی نەتەوەی گەورەی ئێران بۆ بەڕێکرانی بێ وێنە و پڕشکۆی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری قائیدی شەهیدی ئومەت ی ئیسلام ، ڕژیمی داگیرکەری ئەمریکی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ڕەهەندەکانی شکستەکەی زۆرتر دەردەکەوێ و دەنگدانەوەی جیهانی بەشداری ملوێنی خەڵکی سەربەرزی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی شەهیدی شۆڕش بە شکستێکی گەورەتر بۆ خۆی دەزانێ جارێکی دیکە پەیمانشکێنی کرد و بە ترس و توقانەوەی سوپای منداڵکوژ و تیرۆریستی ئەمریکی بە ئاشکرا ئاگربەستی پێشێل کرد و لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئابادی پێشێل کرد بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەک بنکەی کەنار دەریا و وێستگەی مەدەنی لە کەناراوەکانی پارێزگاکانی هورموزگان و ماهشەهر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەم بەیانییە. لە وەڵامی سەرەتاییدا بۆ ئەم دەستدرێژییە، هێزی دەریایی و ئاسمانیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٨٥ دامەزراوەی سەربازیی گرنگی ئەمریکایان لە بەندەر سەلمان، ناوچەی پێنجەمی دەریایی بەحرەین و بنکەی ئاسمانی عەلی سالم لە کوێت تێکشکاند و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ9ی دوژمن کە هەوڵی دەستوەردانی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەدا، خستە خوارەوە.