بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی پێشێلکرانی تەبایینامەکەی ئیسلام ئاباد لەلایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445300-بەیاننامەی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لەبارەی_پێشێلکرانی_تەبایینامەکەی_ئیسلام_ئاباد_لەلایەن_ئەمریکاوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوەشانەوەی هەڵپەسێردرانی کاتیی بایکۆتی فرۆشی نەوتی ئێرانی بە نموونەی زەقی پێشێلکردنی بڕگەی ١٠ لێکگەیشتنامەکەی ئیسلام ئاباد زانی و ڕاشیگەیاند کە بەرپرسارێتیی دواهاتەکانی ئەم بەڵێنشکێنییە لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکا دەبێ.
(last modified 2026-07-09T13:06:15+00:00 )
ته‌مووز 09, 2026 15:03 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی پێشێلکرانی تەبایینامەکەی ئیسلام ئاباد لەلایەن ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوەشانەوەی هەڵپەسێردرانی کاتیی بایکۆتی فرۆشی نەوتی ئێرانی بە نموونەی زەقی پێشێلکردنی بڕگەی ١٠ لێکگەیشتنامەکەی ئیسلام ئاباد زانی و ڕاشیگەیاند کە بەرپرسارێتیی دواهاتەکانی ئەم بەڵێنشکێنییە لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکا دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری وەزارەتی خەزنەداریی ئەمریکا لەسەر هەڵوەشانەوەی هەڵپەسێردرانی کاتیی بایکۆتی فرۆشی نەوتی ئێرانی کە نموونەی زەقی پێشێلکردنی بڕگەی ١٠ لێکگەیشتنامەی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە بەرواری ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ـە، بە توندی ئیدانە کرد و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم پێشێلکارییەی بۆ حکومەتی ئەمریکا گەڕاندەوە.لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: “لە کاتێکدا کە کەمتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر واژۆکردنی لێکتێگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد تێپەڕیوە، ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی گشتی دەرکراو لە ٢١ی ژوەن نیشانەیەکی دیکەیە لە باوەڕپێنەکراوی و جێمتمانە نەبوونی چینی دەسەڵاتداری ئەمریکا. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا، ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ڕژێمی زایۆنییەوە بەردەوام دژ بە لوبنان پێشێلکاریی بچووک و گەورەی بڕگە جۆراوجۆرەکانی لێکگەیشتننامەکەی ئەنجام داوە.لەم بەیاننامەیەدا راشکاوانە ڕاگەیاندراوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران "لە دوای واژۆکردنی لێکگەیشتنامەکە لە ٢٨ی جۆزەردانەوە تا ئێستا بە نیازپاکیی تەواوەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکانی خۆی هەوڵی داوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەپێی لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد".