وەڵامی توندی ئێران بە پەلامارەکانی ئەمریکا بە کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەوان لە ناوچەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445362-وەڵامی_توندی_ئێران_بە_پەلامارەکانی_ئەمریکا_بە_کردنە_ئامانجی_بنکەکانی_ئەوان_لە_ناوچەدا
هێزە چەکدارەکانی ئێران بە کردنە ئامانجی چەن بنکە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە وەڵامی پەلامارە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتەیان دایەوە . لەو پێوەندییەدا تاران داوای لە وڵاتانی میوانداری بنکەکانی ئەمریکا کرد کە ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان وەکوو شوێنی هەڵدانی مووشەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.
(last modified 2026-07-13T14:31:21+00:00 )
ته‌مووز 13, 2026 14:59 Asia/Tehran
  • وەڵامی توندی ئێران بە پەلامارەکانی ئەمریکا بە کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەوان لە ناوچەدا

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە کردنە ئامانجی چەن بنکە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە وەڵامی پەلامارە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتەیان دایەوە . لەو پێوەندییەدا تاران داوای لە وڵاتانی میوانداری بنکەکانی ئەمریکا کرد کە ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان وەکوو شوێنی هەڵدانی مووشەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا هەمارەکانی مووشەک و تانکرەکانی سووتەمەنی لە بنکەی ئاسمانی شازادە حەسەن لە ئوردن و ناوەندەکانی فەرماندەیی و ڕاگرتن  و سیستەمی سەربازی لە بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە بەحرەین و هەروەها سیستەمی مووشەکی پاتریۆت و ڕاداری ستراتیجکی و بنکەکانی ئەمریکایی لە کوەێتی کردۆتە ئامانج. لە درێژەی بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە: هێزە چەکدارەکان دامەزراوە و ژێرخانە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکانی جوفێر و شێخ عیسا لە بەحرەینیان وێران کردووە و تانکری سووتەمەنی و سیستەمی پاتریۆت و ئێف پی ئێسی بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت بە تەواوی تێکشکێنراون. وتەبێژی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە تا ئێستا ١٧ کەشتیی سەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانیان لە هێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کراونەتە ئامانج کە دوو لەو کەشتیانەش پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج. لە لایەکی دیکەوە، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە وێرانکەرەکانی خۆی بەکارهێنا بۆ بە ئامانجگرتنی سیستەمی پاتریۆت، هەماری تەقەمەنی و شوێنی ڕاداری سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە کوێت. هەروەها لە شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سیستەمی پەیوەندییەکان و شوێنی ڕاداری سوپای منداڵکوژی ئەمریکی لە بەحرەین کرایە ئامانج. سپای پاسدارانیشۆڕشی ئیسلامی و سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشدارییان دا بە سوپای منداڵکوژی ئەمریکا کە ئەگەر ئەو دەستدرێژییە دووبارە بێتەوە، وەڵامی  توندتر  لە دژی بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ناوچەکە پەرەی پێدەدرێت.