پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا: تەمرچین، کورتترین ڕێگایە بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445720-پارێزگاری_ئازەربایجانی_رۆژاوا_تەمرچین_کورتترین_ڕێگایە_بۆ_زیارەتکارانی_ئەربەعینی_ناوچە
پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا وێڕای ئاماژە بە ئامادەیی تۆکمەوتەواوی سنوری تەمرچین و حاجی ئۆمەران بۆ میوانداریی لە زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) ، وتی: هەموو ژێرخانە پێویستەکان لەو سنوورە تەیارو ئامادە کراوەو نزیک بە چل گەیتیش بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران ئامادەیە.
(last modified 2026-07-29T14:24:13+00:00 )
ته‌مووز 29, 2026 12:48 Asia/Tehran
  •  پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا: تەمرچین، کورتترین ڕێگایە بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی ناوچە

پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا وێڕای ئاماژە بە ئامادەیی تۆکمەوتەواوی سنوری تەمرچین و حاجی ئۆمەران بۆ میوانداریی لە زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) ، وتی: هەموو ژێرخانە پێویستەکان لەو سنوورە تەیارو ئامادە کراوەو نزیک بە چل گەیتیش بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران ئامادەیە.

رەزا رەحمانی لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی سنوری حاجی ئۆمەرانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق بەئاماژە بەوەی کە لە "ورمێ"وە هەتا دەروازەی سنوریی تەمرچین، گواستنەوەی زیارەتکاران بێ وەرگرتنی پارەو بەخۆڕایی دەبێ، وتی: لەلایەن عێڕاقیشەوە گواستنەوەی زیارەتکاران لە حاجی ئۆمەرانەوە هەتا هەولێر بە خۆڕایی ئەنجام دەگرێ.
پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا وێڕای سوپاس و پێزانینی لەمەڕ هاوبەشیی بەرفراوانی خەڵکی پیرانشار لە خزمەتکردن بە زیارەتکاران وتی: خێمەو مەوکیبە جەماوەریەکانی ئەو شارە، دیمەنێکی بەنرخی میوانداریی و خۆشەویستیی خەڵکی ئازەربایجانی رۆژاوای بەرامبەر حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵاهولحوسێن(ع) خستووەتەڕوو.