وەڵامدانەوەی قالیباف بە ترەمپ: ئەو دیپلۆماسییە کارتۆنی و شانۆییە، شکستخواردووە
ئاب 07, 2026 14:37 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژەی کردە دیپلۆماسیی کارتۆنی، شکسخواردوو و دووپاتەبۆوەیان و نووسی: هێرشێکی گەورە بەڕێوەیە...چاوەڕوان بن، خەمتان نەبێ، ئەوان دەیانەوێ دانوستان بکەن. ئەو قسانە، جگە لە دیپلۆماسییەکی شانۆیی و کارتۆنیی دووبارە بۆوە، هیچی دیکە نیە.
قالیباف هەروەها وتی: بەکارهێنانی قسەی نەشیاو، وادەی جێبەجێ نەکراو و هەواڵی ساختە وەک کارتی گوشار بۆ دانوستاندن، ستراتژییەکی شکسخواردووە. راستییەکان قەبووڵ بکەن و بەڵێنەکانتان جێبەجێ بکەن. ئێمە پێویستیمان بە درامای زیاتر نیە.